کوردستانی
فورات نیوز: پارتى به چه‌كى قورس هێرشیكردووه‌ته سه‌ر كامپێكى په‌كه‌كه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئاژانسی فورات نیوز-ى نزیك له پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌ناوچه‌ى خواكوڕك هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر كامپێكى گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه.
ئاژانسه‌كه له هه‌واڵێكدا ئاشكرایكردووه، " کاتژمێر 8ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، بە چەکی قورس هێرشیانکردووەتە سەر کامپێکی گەریلا لە ناوچەی بەردەسووری هەرێمی خواکوڕک، هێزەکانی گەریلاش بۆ نەهاتنەئارای دۆخێکی مەترسیدار، وەڵامی ئەو هێرشەیان نەداوەتەوە".
ئاژانسى فورات نیوز، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه " لەکاتی هێرشەکەدا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگیی دەوڵەتی تورکیا، بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونه‌ته‌وه".
فورات نیوز، سه‌باره‌ت به زه‌ره‌رو زیانه‌كانى ئه‌و هێرشه‌ى ئه‌م به‌یانییه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ى نه‌داوه، پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش تاوه‌كو ئێستا سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵ و هێرشه هیچ راگه‌یه‌نراوێكى ره‌سمى نییه.
هـ.ع
بیروڕا



