کوردستانی
ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار: ئه‌مڕۆ 50 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانى سه‌یرانگاى دووكان-یان كردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتیى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ زیاتر له 50 هه‌زار گه‌شتیار به‌مه‌به‌ستى گه‌شتكردن سه‌ردانى سه‌یرانگای دووكان-یان كردووه.
ئه‌مه‌ل جه‌لال، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتیى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له سه‌یرانگاى دووكان، رایگه‌یاند"له ئێستادا ته‌واوى بازگه‌كانى كوردستان كراوه‌یه بۆ گرووپه گه‌شتیارییه‌كان، به‌ته‌نها ئه‌مڕۆش زیاتر له 50 هه‌زار گه‌شتیار به‌مه‌به‌ستى گه‌شتكردن روویان له سه‌یرانگاى دووكان كردووه" ئەوەشی وت، "زیاتر له 10 هه‌زار گه‌شتیاریش سه‌ردانى ناوه‌ندى شارى سلێمانییان كردووه ".
سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆى به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخ له كابینه گه‌شتیارییه‌كان و كه‌پره‌كان، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "تیمه‌كانى گه‌شتوگوزار سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌و بابه‌ته و هه‌ركه‌س نرخ به‌رزبكاته‌وه سزاده‌درێت".
ساڵانه و له یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى نه‌ورۆزدا، وه‌كو نه‌ریتێك هاوڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى به‌سه‌ربردنى كاتێكى خۆش، سه‌ردانى ناوچه گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ن و، سه‌یرانگاى دووكان-یش به‌هۆى دڵڕفێنى سروشته‌كه‌یه‌وه، ساڵانه ژماره‌یه‌كى به‌رچاو گه‌شتیار له ناوچه جیاوازه‌كانى كوردستان و خوار و ناوه‌ڕاستى عیراق سه‌ردانى ده‌كه‌ن.
هـ.ع
بیروڕا



