کوردستانی

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا روودەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێمی کوردستان: گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا روودەدات
مەودا میدیا-

کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە سبەینێ گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا روودەدات و نمە باران دەبارێت بە تایبەت لە رۆژئاوای هەرێمی کوردستان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئێواره‌ى رۆژى دووشه‌ممه‌ پێشبينى ده‌كرێت ئاسمانى ناوچه‌كه‌مان بگۆڕێت بۆ نيمچه‌ هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو له‌گه‌ڵ بارينى كه‌مێك نمه‌ باران به‌ تايبه‌ت له ڕۆژئاواى هه‌رێم‌ و ناوچه‌ شاخاویيه‌كان".

ئاماژە بەوەشکراوە "رۆژى سێشه‌ممه‌ پێشبينى ده‌كرێت له‌ دواى نيوه‌ڕۆ وه‌ شه‌پۆلێكى باران بارين زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمی کوردستان بگرێته‌وه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاویيه‌كان بارانى به‌لێزمه‌ و وه‌ له‌ سه‌نته‌ري شاره‌كانيش نمه‌ باران و هه‌ندێ كاتيش بارانى مام ناوه‌ند ده‌بارێت وه‌ هه‌ندێ جار هه‌وره‌ تريشقه‌شى له‌ گه‌ڵ ده‌بێت وه‌ خێرايى با (20-30)كم/س ده‌بێت, هه‌ندێ كاتيش ده‌گاته‌ سه‌رووى 33كم/س".

ئەوەش هاتووە "رۆژى چوار شه‌ممه باران بارين به‌ شێوه‌ي بچڕ بچڕ به‌ردوام ده‌بێت به‌ تايبه‌ت له‌ ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵات و باكورى ڕۆژهه‌ڵات وه‌ له‌ ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست نمه‌ باران ده‌بارێت وه‌ له‌ شه‌ودا كاريگه‌ريه‌كه‌ى ته‌نها له‌ ناوچه‌ شاخاویيه‌كان ده‌مێنێته‌وه‌، هەروەها رۆژى پێنجشه‌ممه كاريگه‌رى باران بارينه‌كه‌ ته‌نها له‌ ناوچه‌ شاخاويیه‌كانى باكور ده‌بێت له‌ گه‌ڵ بارينى به‌فرێكى كه‌م له‌و ناوچانه‌ له‌ گه‌ڵ دابه‌زينى كه‌مى پله‌كانى گه‌رما پاشان كۆتايى دێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan