کوردستانی

سێ تۆمەتبار لەکاتی دزیکردندا دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ تۆمەتبار لەکاتی دزیکردندا دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند کە لە دوو گەڕەکی جیادا ویستوویانە دزی لە ماڵان بکەن، لەکاتی دزیکردنەکەدا پۆلیس دەستگیریکردوون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەمڕۆ  بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە هاوڵاتییان ماڵەكانیان چۆڵ كردوو رویان لەسەیرانگاكان كرد ،بەو مەبەستە و بۆ پاراستنی ماڵی هاوڵاتییان مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەسەرجەم كوچەو كۆلانەكان بڵاوەیان پێكرا، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی زانیارییان پێگەیشت كە لەگەڕەكی چوارباخ لەشاری سلێمانی دوو تۆمەتبار بەنیازن بچنە ناو ماڵێكەوە و دزییان لێبكەن دەستەبەجێ‌ مەفرەزەكان گەیشتنە شوێنی مەبەست و دوای هەڵهاتنیان توانرا لەكەمترین ماوەدا هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە بە تۆمەتباران بووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "لە رووداوێكی تردا لە گەڕەكی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی تۆمەتبارێك لەناو ماڵێكدا لەكاتی دزیكردنەكەیدا دەستگیركرا"، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران:
- أ ، أ ، ح  لەدایكبووی 1982
- د،أ ، أ لەدایكبوی 1977
- أ ، ح ، ع لەدایكبوی 1992

هەر لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە"تۆمەتبارەکان كوردن و دانیشتووی شاری سلێمانین بەبڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

س،س
Qaiwan
Qaiwan