کوردستانی

د. بەشیر حەداد: رێککەوتن لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عیراق هەڵنەوەشاوەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


د. بەشیر حەداد: رێککەوتن لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عیراق هەڵنەوەشاوەتەوە
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بارەی دواخستنی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بەدەنگی ئەمەریکای وتوە "بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عیراق ناڵێم کێشەیەک بوو، بەڵام بابەتێک بوو پێویستی بەگفتوگۆ هەبوو ".

د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەێڵێت "رێککەوتنەکە هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵام هەندێک کێشەی دیکە هەیە، هەندێک تێبینی دیکە لەسەر یاسای بودجە بەشێوەیەکی گشتی، یاسای بودجە یاسایەکی گشتییە پەیوەندی بەهەموو عیراقەوە هەیە".

حەداد باس لە هۆکاری دواخستنی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات و دەشڵێت "ئەوەی دانیشتنەکەی دواخست بۆ هەفتەیەکی دیکە ئەو کێشەیە نەبوو بابڵێین نێوان کورد و نێوان لایەنەکانی دیکە، بەڵکو کێشەی لایەنەکانی دیکە بۆ خۆیان بوو بابڵێین پێکهاتەی سوننە هەندێک داواکاری خۆیان هەبوو کە دەیانویست بیخەنە ناو پرۆژەکەوە".

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەش کردووە "کوردیش لە سەقفی داواکارییەکانی خۆی هەندێک دابەزی، وە دڵنیام هەندێک لەلایەنە شیعیەکانیش لەسەقفی داواکارییەکانی خۆیان هەندێک دابەزین ".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan