کوردستانی

وەزارەتی ئەوقاف: هێرشکردنە سەر سەڵاحەدینی ئەیوبی پێچەوانەی چەمکی پێکەوە ژیانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی ئەوقاف: هێرشکردنە سەر سەڵاحەدینی ئەیوبی پێچەوانەی چەمکی پێکەوە ژیانە
مەودا میدیا-

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک کە هێرشدەکرێتە سەر سەڵاحەدینی ئەیوبی نووسراوێک ئاراستەی  دواکاری گشتی دەکات.

لە نووسراوەکەدا هاتووە "چەند رۆژێک لەمەوبەر کەسێک لە گرتەیەکی ڤیدیی راستەوخۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک زۆر بە ناڕەوایی هێرشدەکاتە سەر  کەسایەتیی دیاری کوردی موسڵمان بەناوی (سەڵاحەدینی ئەیوبی) کە ئەوەش پێچەوانەی چەمکی پێکەوە ژیانە لە هەرێمی کوردستان، داوا لە بەڕێزتان دەکەین لای خۆتانەوە رێکاری یاسایی بەرانبەری بگرنەبەر و لە ئەنجامەکەشی ئاگادارمان بکەنەوە".


س.س
Qaiwan
Qaiwan