کوردستانی
گەنجێک بەهۆی لێدانی دەرزییەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری قەڵادزێ دوای ئەوەی گەنجێک دەچێتە یەکێک لە دەرمانخانەکان دەرزی دەکات، دواتر تەندروستی تێکدەچێت و دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 گەنجێک بەناوی (س . م . ئ) لەدایکبووی ساڵی 1990 پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی راپەڕین پاش ئەوەی باری تەندروستی تێکچووە گەیەندرایە نەخۆشخانە و دواتر گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەوتەی کەسوکارەکەی پێشتر چووەتە یەکێک لە دەرمانخانەکان و دەرزیەکی هێورکەرەوەی بۆ کراوە، بەڵام زیاتر باری تەندروستیی تێکچووە و دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
ئەوەشی خستەڕوو "تائێستا هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە و بۆ ئەم مەبەستەش تەرمەکەی راوانەی پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی کرا، بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی411 لە یاسایی سزدانی عێراقی ئەو (معاون طبی)یەی دەرزیەکەی بۆ بەکارهێناوە راگیر کراوە و دۆسەی لێکۆڵینەوەشی بۆ رێکخراوە".
س.س

بیروڕا