کوردستانی
چەمچەماڵ.. ئامارى رووداوەکانى جەژنى نەورۆز راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له رۆژانى جه‌ژنى نه‌ورۆزدا له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، دوو كه‌س به رووداوى جیاواز گیانیان له‌ده‌ستدا.
بەپێی ئامارێکی بەشی فریاکەوتن، له نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید پێشڕه‌و له چه‌مچه‌ماڵ، "لەماوه‌ى رۆژانی نەورۆزدا 16 بریندار بە رووداوی جۆراوجۆر گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتنى نه‌خۆشخانه‌كه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "له كۆى ئه‌و رووداوانه دوو كه‌س مردوون، كه یه‌كێكیان بەروداوی هاتوچۆ بووه‌و، ئه‌وى دیكه‌شیان رووداوى فیشەک بووه".
هه‌ر به‌پێى ئاماره‌كه "له‌ماوه‌ى نه‌ورۆزدا 230 کەس بەمەبەستى چارەسەر سەردانى نەخۆشخانەى فریاکەوتنیان کردووەو 85 نەخۆشیش لە نەخۆشخانەى گشتى خەوێنراون".
هـ.ع
بیروڕا



