کوردستانی
ئه‌ردۆغان چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له دیاربه‌كر ده‌خاته سه‌ر پارێزگایه‌كى تر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌فه‌رمانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا، كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ى سه‌ر به پارێزگاى دیاربه‌كر له باكورى كوردستان، خرایه سه‌ر پارێزگاى موش.
بە پێی ئەو فەرمانەى ئه‌ردۆغان، ناوچەی "شن یایلا" لە بەشی"کولپ"ی پارێزگای دیاربەکر، ده‌خرێته سه‌ر پارێزگای "مووش"، هەروەها فەرمانی گۆڕانی سنووری "ئوردو-گیرسۆن"یش دراوە.
ئەرتوغول کورکچو، سەرۆکی حیزبی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە)، لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا ناڕه‌زایه‌تى نیشاندا‌و وتى " حکوومەتى توركیا بە شێوەی نایاسایی و شاراوە و دوور لە چاوی خەڵک، خەریکی هەندێ گۆڕانکارییە له قه‌باره‌ى پارێزگاى دیاربه‌كر".
بڕیارى گۆڕینى دیموگرافیاى دیاربه‌كر به فه‌رمانى ئه‌ردۆغان له ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه فه‌رمییه‌كانى توركیادا بڵاوكرایه‌وه.
هـ،ع