کوردستانی

"لەماوەى ساڵێکدا 50 کورد لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە سێدارەدراون"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"لەماوەى ساڵێکدا 50 کورد لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە سێدارەدراون"

مەودا میدیا-

بەپێى ئامارێکى ناوەندى مافى مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ماوه‌ی ساڵێكدا له‌ ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان 50 هاوڵاتی كورد له‌سێداره ‌دراون.

به‌پێی ئاماری ساڵانه‌ی ناوه‌نده‌كه‌ "دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئه‌مساڵدا، سزای له‌سێداره‌دانى لەسەر  نۆ بەندکراوی کورد جێبەجێکردووه‌، کە بەشی هەرە زۆریان بە تۆمەتی په‌یوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و کوشتن له‌سێداره ‌دراون". 

ناوەندى مافى مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئاشكراشیكردووه‌ "دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی، لە نۆ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی هه‌تاوی(1399)دا، سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ 41  كورد ده‌ركردووه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "بەو پێیە ئاماری له‌سێداره‌دان لە کوردستان لە ماوه‌ی سالێكدا لانیکەم 50 کەس بووە، کە چوار کەس لەوان زیندانیی سیاسی بوون".

ئەگەرچى لە زۆرینەى وڵاتانى جیهان سزاى لە سێدارەدان كارى پێناكرێت، بەڵام لە کۆمارى ئیسلامیى ئێران، سزاى لەسێدارەدان یەکێکە لە سزا بەربڵاوەکانى ئەو وڵاتە کە بەسەر تۆمه‌تباراندا دەسەپێنرێت.

هـ.ع

Qaiwan
Qaiwan