کوردستانی
عەلى حەمەساڵح: حکومەتی ھەرێم خواستی رێککەوتنی لەگەڵ بەغدا هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
عەلى حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان، رایگەیاند "ھیچ پێویست نییە وەفدی حکومەتی ھەرێم جارێکی دیکە بگەڕێنەوە بەغدا و بۆ دانوستان لەگەڵ پەرلەمانتارانی شیعە".
راشیگەیاند "دانوستان لەگەڵ پەرلەمانتارانی عیراقدایە، پەرلەمانتارانی کورد بیکەن باشتر لە زمانی یەکدەگەن و باشتریش دەتوانن لۆبی بکەن، بۆیە ئەگەر حکومەتی ھەرێم نێتی رێککەوتنی ھەیە، بژاردە دروستەکە بداتە دەست پەرلەمانتارە کوردەکان".
عەلى حەمەساڵح، ئاماژەى بەوەشکرد "ئەگەر ھەرێم ئامادەیە 250 ھەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داھاتە فیدڕاڵییەکان بدات، ھەموو پەرلەمانتارە کوردەکان لە ئێستاوە دەستدەکەن بە لۆبیکردن و ھەمووانیش پشتیوان دەبین، ئەگەریش ھەرێمى کوردستان نایەوێت نەوت بدات و دەیەوێت بەھای 250 ھەزار بەرمیل بدات و یاساکەش بڕوات، لە جێبەجێکردن گرفت دروستدەبێت.
ماوه‌ى چه‌ندین جاره وه‌فدى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌مه‌به‌ستى دیاریكردنى پشكى كورد له بودجه‌ى عیراق و، كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ناوه‌ند، سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن و تاوه‌كو ئێستاش نه‌گه‌شتونه‌ته رێككه‌وتنى كۆتایی.
هـ.ع
بیروڕا



