عیراقی

فازڵ نەبی: رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا زەحمەتە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فازڵ نەبی: رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا زەحمەتە
مەودا میدیا-

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی عیراق دەڵێت "رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا زەحمەتە، ئیشێکی ئاسان نییە، بەڵام موستەحیلیش نییە" و دەشڵێت "کوتلە شیعەکان دەیانەوێت قەوارەی هەرێمی کوردستان بچووک بکەنەوە".

د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی عیراق بە دەنگی ئەمەریکای وتووە "کوتلە شیعەکان دەیانەوێت قەوارەی هەرێمی کوردستان بچووک بکەنەوە ئەو بابەتە لایەنی سیاسی زۆر تێدایە راستە لایەنی ئابووریشی تێدایە، بەڵام لایەنە سیاسییەکە سەرکەوتووە بەسەر لایەنە ئابوورییەکە".

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی عیراق ئاماژەی بەوەش کردووە "زۆربەی کوتلە شیعەکان لەبنەڕەتدا حەز ناکەن ئەمساڵ بودجە پەسەند بکرێت". 

"ئەگەر رێککەوتن لەنێوان هەرێم و بەغدا بکرێت بەدڵنیاییەوە هەرێم جێبەجێی دەکات، وە هەردوولا پابەند دەبن پێوەی. چونکە ئێمە نابێت لایەنی سلبی باس بکەین ئێمە بائیجابی بین بەڵکو ئینشائەڵا رێککەوتنەکە ببێت و هەردوولا پابەند دەبن پێی ئەو کاتە لەکاتی جێبەجێکردن دیار دەبێت کەکێ پابەند دەبێت و کێ پابەند نابێت بەڵام بائێمە پێش رووداو نەکەوین و هەمیشە سلبی نەبین لە بۆچوونەکانمان بائیجابی بین، ئومێدمان زۆرە کەهەردوولا "ئیشائەڵڵا" بگەنە رێککەوتن و پابەندبن پێوەی" د. فازڵ نەبی بۆ دەنگی ئەمەریکا قسەی کردووە. 

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان