کوردستانی
لەبەر ئەم ھۆکارە ھاتنی گەشتیاران بۆ کوردستان کەمی کردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەمساڵ هاتنی گەشتیاران لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان کەمی کردووە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئاماژەی بەوەشکرد بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەشتیارانی بیانی وەک پێویست ناتوانن هاتوچۆ بکەن.
نادر رۆستی، وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمساڵ هاتنی گەشتیاران لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان کەمی کردووە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئامارێکی دیاریکراومان لەبەردەستدا نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەشتیارانی بیانی وەک پێویست ناتوانن هاتوچۆ بکەن، بەڵکو ئەوانەی ئەمساڵ دێن زیاتر گەشتیاری خوارو و ناوەڕاستی عیراقن، هەروەها بڕیارەکانی حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستانیش کاریگەری هەبووە لەسەر کەمبوونەوەی گەشتیار".
نادر رۆستی باسی لەوەشکرد "ئێمە هەر لە سەرەتای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانمانەوە چەند تیمێک پێکهێنراون بۆ چاودێریکردنی شوێنە گەشتیارییەکان، بۆئەوەی دڵنیابین لەوەی تاچەند پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستین بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".
س.س

بیروڕا