کوردستانی

بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی غازەوە ژنێک سووتا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی غازەوە ژنێک سووتا
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە سنووری ناحیەی دیانا لە گوندی مجیداوەی سەر بە قەزای سۆران بەهۆی تەقینەوەی بوتڵێکی غازەوە ئاگر لە جەستەی ژنێک بەربوو و برینداربوو.

نەقیب شێروان خالید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سۆران رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئاداری 2021 کاتژمێر 9:30 خولەک لە سنووری ناحیەی دیانا لە گوندی مجیداوەی سەر بە قەزای سۆران ژنێک بەهۆی تەقینەوە بوتڵی غازەوە ئاگر لە جەستەی بەربوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "ژنەکە ناوی (د، س، ق) لە دایکبووی ساڵی 1992وە و ژنی ماڵەوەیە، بەهۆی ئاگرەکەوە لە  50%ی جەستەی سووتاوە، پۆلیس وتەی ژنەکەی وەرگرتووە، سکاڵای لەسەر هیچ کەسێک نەبووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan