کوردستانی

وەزیری تەندروستی: رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر زیاد بووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری تەندروستی: رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر زیاد بووە
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر زیاد بووە کە ئەمڕۆ گەیشتە 10.3%، ئاماژەی بەوەشکردووە نیگەرانن بەوەی هیچ پابەندبوونێکی بڕیارەکان پەیڕەو ناکرێت.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر زیاد بووە کە ئەمڕۆ گەیشتە 10.3%، هەروەها دوو هێندی رێژەی سنوورداری تووشبوونە کە پێویستە لە 5% زیاتر نەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەم رێژەیە پێشبینی دەکرێت زۆر زیاتریش بێت بەهۆی ئەوەی لەو رۆژانە پشووە زۆربەی تاقیگە و کلینیکە تایبەتەکان نییە، بەڵکو تەنها فریاکەوتن و سەنتەرەکانی کۆرۆنا هەیە".

باسی لەوەشکرد "نیگەرانین بەوەی هیچ پابەندبوونێکی بڕیارەکان پەیڕەو ناکرێت بەداخەوە بەبێ ماسک و قەرەباڵغی و بەریەککەوتن مایەی خێراتری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەبێت لە رۆژانی داهاتوو".

س.س
Qaiwan
Qaiwan