کوردستانی
دووبارە بەهای دۆلار بەرزبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ دووبارە بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی بەرزبووەوە بە جۆرێک بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە 144 هەزار و 250 دینارە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.
بیلال حەیدەر، خاوەنی نووسینگەی دراوی "سروشتی بادینان" لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند " بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئاداری 2021 بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە 144 هەزار و 250 دینارە".
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، شەوی رابردوو بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی بۆ 142 هەزار و 500 دینار دابەزی، بەڵام دابەزینی بەهای دۆلار ماوەیەکی کورتی خایاند".
س.س

بیروڕا