کوردستانی

زانیاری نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان
مەودا میدیا-

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت  تەنها بۆ خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەوام دەکەن، ئاماژەی بەوەشکرد لە کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیار لە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەدات.

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "'دەرگای قوتابخانەکان تەنها بۆ پۆلی 12 کراوە دەبن و پۆلەکانی دیکە دەوام ناکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیار لە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەدات بۆ قۆناغەکانی دیکە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan