کوردستانی
کاسبکارێکی کورد بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرایکرد کاسبکارێکی خەڵکی سەقز لە نزیک شاری خوڕەم ئاوا لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرایکرد کاسبکارێکی خەڵکی سەقز لە نزیک شاری خوڕەم ئاوا لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە 22ی ئاداری 2021 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نزیک شاری خوڕەم ئاوا ناوەندی پارێزگای لوڕستان بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە و شۆفێرەکەی کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی دەستڕێژی ئەو هێزانە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی "محەمەد سادقی" خەڵکی سەقز دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە چەکدارەکان لەکاتێکدا بە بیانووی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لەو ئۆتۆمبێلە کردووە که هیچ بارێکی پێ نەبووە.
س.س
بیروڕا



