کوردستانی
ته‌رمى د. كه‌مال مه‌زهه‌ر له سلێمانى به خاكسپێردرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ى ئادارى 2021، ته‌رمى د. كه‌مال مه‌زهه‌ر مێژوونوسى دیاری كورد، له گردى سه‌یوان له سلێمانى به خاكسپێردرا.
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر له وڵاتى ئه‌ڵمانیا كۆچى دواییكردبوو، شه‌وى رابردوو ته‌رمه‌كه‌ى له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێودەوڵەتيى هه‌ولێره‌وه گه‌یشته‌وه هه‌رێمى كوردستان ، ئه‌مڕۆش له مه‌راسیمێكدا هێنرایه‌وه بۆ سلێمانى.
نووسەر و مێژوونووسی کورد، د. کەمال مەزهەر لەتەمەنى 84 ساڵیداو، رۆژی16 ی ئاداری 2021 لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
د. کەمال مەزھەر ئەحمەد، لە ساڵی 1937 لە گوندی ئاغجەلەری سەر بە شاری کەرکوک لەدایکبووە، لە ساڵی 1959 لە زانکۆی بەغدا کارناسیی مێژووی وەرگرتووه، لە ساڵی 1969 لە ئینستتیوتی رۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستەکانی وەرگرت.
لە چەندین زانکۆی عەرەبی وانەی وتووەتەوە و ئەندامی یەکێتیی نووسەرەکانی کورد و ئەنستیتۆتی کورد لە پاریس بوو، بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و رووسی وانەی وتووەتەوە و وەرگیڕانی کردووە.
هـ.ع


بیروڕا



