عیراقی

ئەنجومەنی دادوەری عیراق پێکھاتەی نوێی ھەڵبژارد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی دادوەری عیراق پێکھاتەی نوێی  ھەڵبژارد
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق سەرۆک و جێگر و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی ھەڵبژارد و باس لەوەش دەکات پێکھاتەکە رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق دەکات. 

لە راگەیەنراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق  هاتووە ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە سەرۆکایەتی د. زێدان فایەق، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق کۆبووەتەوە و سەرۆک و جێگر و ئەندامانی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی ھەڵبژێردراوە. 

دەڵێت "پێکھاتەکە رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق دەکرێت بۆ ئەوەی مەرسومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونیان دەربکرێت". 

بەھۆی مردن و خانەنشینبوونی چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە ناوەڕاستی ساڵی  2019ەوە کارەکانی ئەنجومەنەکە پەکیکەوتووە و  ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی 18ی ئەم مانگە، پڕrۆژە یاسای دادگای فیدڕاڵی پەسەندکرد و جارێکی دیکە دادگاکە دەستبەکارەکانی دەکاتەوە.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان