کوردستانی

ئومێد خۆشناو ره‌خنه‌ی توند له‌ هاوڵاتییانی هه‌ولێر ده‌گرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئومێد خۆشناو ره‌خنه‌ی توند له‌ هاوڵاتییانی هه‌ولێر ده‌گرێت

مه‌ودا میدیا-

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، رەخنەى توند لە هاوڵاتییانى پارێزگاکە دەگرێت، کە لە رۆژانى نەورۆزدا پابەندى رێنماییە ژینگەیی و تەندروستییەکان نەبوون.

پارێزگارى هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "سەرەڕایی هەموو ئەو ئامادەکاری و ماندووبوونەی تیمە تەندروستییەکان و، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کە لە سێ رۆژەی جەژنی نەورۆز کرابوون، بەداخەوە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان بەو شێوەیەیی چاوەڕاندەکرا لێیان، بەبێ رەچاوکردنی ئەو دۆخە هەستیارەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دووچاری هاتووین، پابەند نەبوون لە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان".

ئومێد خۆشناو، ئاماژەى بەوەشکردووە "هاوڵاتییانى هه‌ولێر پابه‌ندى رێکارەکانی خۆپارێزی و پاکڕاگرتن و پاراستنی ژینگە و شوێنە گشتییەکان نه‌بوون، کە بەداخەوە ئەم پابەندنەبوونەشیان وایکرد ژینگەی سەیرانگا و شوێنە گشتییەکان پیسبکرێت و دۆخی تەندروستیش لەشارەکەمان سەختتربێت". 

بەپێى ئامارێک کۆی گشتیی هاوڵاتییان و هاوشاریانی پارێزگای ھەولێر کە چوونەتە سەیران لەھەر سێ رۆژی جەژنی نەورۆز، 490 چوارسەد و نەوەت ھەزار کەس بوونە.

هـ.ع


Qaiwan
Qaiwan