کوردستانی
د. سامان به‌رزنجی لەبارەی ڤاكسینی كۆرۆناوە قسە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وه‌زیرى ته‌ندروستيى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات، بڕیاره سبه‌ینێ 336 هه‌زار ژه‌مه ڤاكسینی كۆرۆنا بگاته عیراق و پشكی هه‌رێمیش له‌و بڕه 43 هه‌زار ژه‌مه ڤاكسینه.
د. سامان به‌رزنجى, وه‌زیرى ته‌ندروستیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى راگه‌یاندووه "ئه‌و ڤاکسینه‌ى که ده‌گاته عیراق و هه‌رێمى کوردستان، له جۆرى ''ئاسترازێنیکا''یه و له دامه‌زراوه‌ى کۆڤاکسى نێوده‌وڵەتى کڕدراوه و له رووى ته‌ندروستییه‌وه رێگه‌پێدراوه، له‌گه‌ڵ ڤاکسینى ''سینۆفارم'' جیاوازییەکى ئه‌وتۆیان نییه و ته‌نها له جۆرى به‌رهه‌مهێنانى کۆمپانیاکاندا نه‌بێت که ئه‌وه‌ى پێشوو چینییه و ئه‌مه‌یان به‌ریتانیاییه".
راشیگه‌یاند "ئه‌و ژه‌مه ڤاکسینانه‌ى که پێشتر درابوو به کارمه‌ندان و ته‌ندروستکاران له هه‌رێمى کوردستان هیچ کێشه‌یه‌کییان نه‌بووه, له رێگه‌ى زانستییەوە به‌کار هێنراون".
وه‌زیری ته‌ندروستيی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "پشکى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان له‌و 43 هه‌زار ژه‌مه ڤاکسینه‌ى که ده‌گات، به هه‌مان میکانیزمى پێشوو ده‌بێت".
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ژماره‌ى توشبووانى كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو رووى له به‌رزبوونه‌وه كردووه كه زۆرینه‌یان كۆرۆنای گۆڕاون، كه بۆ یه‌كه‌مجار له وڵاتی به‌ریتانیا ده‌ركه‌وت.
هـ.ع
بیروڕا



