کوردستانی

هەولێر.. لە نەورۆزدا 92 تاوان و حه‌وت رووداوى هاتوچۆ روویانداوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر.. لە نەورۆزدا 92 تاوان  و حه‌وت رووداوى هاتوچۆ روویانداوه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئامارێكى به‌رێوەبەرایەتيى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر، لەماوەى سێ رۆژى جەژنى نەورۆزدا، لە پارێزگاکە 92 تاوانى جۆراوجۆر روویانداوه‌.

هه‌ر به‌پێى ئامارەکە "له‌كۆی ئه‌و تاوانانه‌ى روویانداوه‌ 87 تاوانییان ئاشکراکراوە و تاوانباران دەستگیرکراون، پێنج تاوانیش لە ژێر لێکۆڵینەوەدایه‌". 

پۆلیسى هه‌ولێر، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "بەبێ گیروگرفت تەواوی بڕگەکانی په‌یوه‌ست بە پلانی ئەمنی و، پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان و، ئامادەباشی هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتيی پۆلیسی هەولێر جێبەجێکران و سەرکەوتوو بوون".

لەلایەکى دیکەوە، بەپێى ئامارێکى بەرێوەبەرایەتيى هاتوچۆى پارێزگاى هەولێر، "لەماوەى رۆژانى جەژنى نەورۆزدا حەوت رووداوی هاتووچۆی مەترسیدار روویانداوە، کە لە ئەنجامدا 27 کەس برینداربوون و چوار کەسیشیان گیانیان لەدەستدا".

هـ.ع




Qaiwan
Qaiwan