کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: ئێمە لەگەڵ یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی هێز و لایەنەکانین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت "ئەزموونی ئەمڕۆمان بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستانە" و دەشڵێت "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە چاوی ڕێز و شکۆمەندییەوە لەو خەباتە دەڕوانێت".
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلاپاڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردووتەوە باس لەوە دەکات "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە چاوی ڕێز و شکۆمەندییەوە لەو خەباتە دەڕوانێت و وەفادار دەبێت بەرانبەر هەوڵ و تێکۆشانی ئەوان لەپێناو کورد و کوردستان".
ئاماژەی بەوەش کردووە "وەک چۆن پێشمەرگەکانمان لە رابردوودا سەرمەشقی شۆڕش و کوردایەتی بوون، ئێستاش دەبێت بە هەمان رۆحییەتی شۆڕشگێڕانەوە پێکەوە دەست لەناو دەست خەبات بکەین لە پێناو سەرخستنی ئەم ئەزموونە و کوردستان بگەیەنینە قۆناغێکی باشتر و خۆشگوزەرانتر".
بافڵ تاڵەبانی روونیشی دەکاتەوە "ئێمە لەگەڵ یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی هێز و لایەنەکانین و بڕوامان بە کاری هاوبەش هەیە لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان. مێژووی یەکێتی لێوڕێژە لە قوربانیدان بۆ ئەم خاکە، بۆیە ئەو مێژووە پڕ لە شانازییە ناکەینە قوربانی بەرژەوەندی شەخسی و حیزبی و هەموو هەوڵێکمان لەپێناو ژیانێکی ئارام و خۆشگوزەراندایە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان".
ئەم قسانەی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەگەڵ کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەکانی یەکێتی کردی.