کوردستانی
سلێمانى.. دەستبەسەر گۆشتى گۆشتفرۆشى سەر شەقامەکان دەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى پارێزگاى سلێمانى ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێك گۆشتى ئاژه‌ڵدا ده‌گرن كه ویستراوه به‌بێ مۆر و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بفرۆشرێت.
لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامیەتى پارێزگاى سلێمانى، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە "شێوازی فرۆشتنی گۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ناته‌ندروسته، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام تۆز و خۆڵ و دوكه‌ڵ له‌سه‌ر گۆشته‌كه ده‌نیشێت، كه ئه‌مه‌ش رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌ی به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كانه له‌سه‌ر گۆشته‌كه".
راشیگەیاندووە "لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر ئاژه‌ڵێكی سه‌ربڕدراو و بڕێكی زۆر گۆشتی دیكه‌دا گرتووه، كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی تانجه‌رۆ و قه‌ره‌داغ سه‌ربڕدراوه و خاوه‌نه‌كانیان به‌نیاز بون به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بكه‌نه‌وه، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی گۆشته‌كه ره‌وانه‌ی ڤێتێرنه‌ری كراوه بۆ له‌ناوبردن".
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، كه نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌رییه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، هۆشیاری توند به‌دو‌كانی گۆشتفرۆشه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێت "هه‌ر دوكانێكی گۆشتفرۆشتن گۆشتی بێمۆر، گۆشتی به‌ستوو، قیمه‌ی ئاماده‌كراو و گۆشتی مۆركراوی ده‌ره‌وه‌ی كوشتارگه‌ی سلێمانی هه‌بێت و به‌هاوڵاتیانی بفرۆشێت، شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت، مۆڵه‌تی كاركردنی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه".
هـ.ع