کوردستانی

لە رانیە گەنجێک بە رووداوى هاتوچۆ گیانى لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رانیە گەنجێک بە رووداوى هاتوچۆ گیانى لەدەستدا

مەودا میدیا-

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە، لە قەزاى رانیە بەهۆى وەرگەڕانى ماتۆڕسکیلێکەوە گەنجێکى تەمەن 19 ساڵ گیانى لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە "کاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک بەناوی (ی،س،م) لەدایکبووی 2002، رەگەزی نێر، پیشەی خوێندکار، دانیشتووی رانیە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتيی رانیە و دوای پشتڕاستکردنی مردنەکەی لەلایەن پزیشکەوە، دواتر تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، گەنجەکە لەسەر شەقامی سەرەکی نێوان رانیە - دەربەند بە هۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلەکەی لەجۆری دوو تایە گیانی لەدەستداوە".

لەلایەن بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەی رانیە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

هـ.ع

Qaiwan
Qaiwan