کوردستانی

هۆشدارییەک لە قایمقامیەتی چەمچەماڵەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەک لە قایمقامیەتی چەمچەماڵەوە

مەودا میدیا-

قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، هۆشداری بەهاوڵاتییانی سنورەکە دەدات، ماوەیەکە بەبیانووی فرۆشتنی ئاسن لە گوندەکانەوە کاری چەتەگەرایی دەستیپێکردووە.

قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، لە راگەیەندراوێکدا  رایگەیاندووە " ئاگاداری سەرجەم پیشەوەر و کڕیارانی ئاسن دەکەینەوە لەسنوری قەزای چەمچەماڵ، کە ماوەیەکە بە بیانووی ئاسن و فافۆن، لە گوندەکانەوە تەلەفۆن دەکرێت بۆ کڕینی ئاسن، دوای سەردانی شوێنەکە لەلایەن کەسانی چەتە و رێگرەوە هەوڵی لێسەندی پارە و ئۆتۆمبیلی کڕیارکە دەدرێت" .

لە رایەگەندراوەکەدا، ئەوەشهاتووە "داوا لە دانیشتووانی سنورەکەمان دەکەین لەکاتی هەر رووداوێکی لەو شێوەیەدا لەسنوری هەر ناحیەیەک بوون پەیوەندی بە هێزەئەمنییەکانی ناحیە یان بەڕێوەبەری ناحیەوە بکرێت، هەروەها دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی پۆلیسی چەمچەماڵ یان JCC بکەن" .

قایمقامیەتی چەمچەماڵ، جەختلەوەشدەکاتەوە "هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لە هەوڵی دۆزینەوەی ئەو کەسانەدان و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە".

هـ.ع
Qaiwan
Qaiwan