کوردستانی
"دوو پێشنیاز هەیە بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا، ھەرێم پابەندە بە جێبەجێ كردنی"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت " لە مانگی نیسانی2020وە تاوەكو ئێستا، سێ جۆر رێككەوتنمان لەگەڵ حكومەتی عیراق ئەنجامداوە لەبارەی شایستە داراییەكانی ھەرێم" و دەشڵێت "پشكی ھەرێم ھۆكار نییە لە دواخستنی دەنگدان لەسەر بودجەی 2021ی عیراق".
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "ھەركاتێك پێویست بكات، وەفدی حكومەتی ھەرێم دەچێتەوە بەغدا" نووسیویشیەتی "دوو پێشنیار لە پرۆژە یاسای بودجە ھەن سەبارەت بە شایستە داراییەكانی ھەرێم، پێشنیاری حكومەتی عیراق و پێشنیاری لیژنەی دارایی و كوتلە پەرلەمانییەكان ھەركامێكیان پەسەند بكرێت، حكومەتی ھەرێم پابەند دەبێت بە جێبەجێ كردنی".
سەمیر هەورامی ئاماژەی بەوەش کردووە "سەرۆكی وەفدی دانوستاندكاری حكومەتی ھەرێم بەلایەنی عیراقی راگەیاندووە ئەگەر پشكی ھەرێم رێگر بووە لە خزمەتكردنی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق، ئەوا بودجە و پشكی ھەرێم بۆ ئەوانی بنێرن، بەڵام لە 2014وە چەندین مانگ شایستە داراییەكان نەنێردراوون وكێشەی ئەو ناوچانەش چارەس نەكراوون".
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی باسی لەوەش کردووە "دەبێت حكومەتی ھەرێم بەردەوام بێت لەھەنگاوەكانی چاكسازی" و رایدەگەیەنێت "عیراق كێشەی نەبوونی یاسای نەوت وغازی ھەیە" و راشیگەیاندووە "حكومەتی ھەرێم نوێنەرێك یا ئەندامێكی نییە لە كۆمپانیای سۆمۆ، بۆیە پێویستە ھەیكەلەكەی دووبارە دابڕێژرێتەوە".
ک. ر