کوردستانی

مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە هەفتەی داهاتوو، مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی گەرمیان دابەشبکرێت و  باس لەوەش دەکرێت سێ مووچە پێکەوە  دابەش دەکریت.

د. سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، دەڵێت "سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستبەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەکەین".

 بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان دەشڵێت "هەفتەی داهاتوو مووچەی سێ مانگ پێکەوە دابەشدەکرێت".
Qaiwan
Qaiwan