کوردستانی
کوڕێک بە تاپڕ تەقە لە باوکی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای دەکات مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كەتەقەی لە باوكی كردبوو هەڵاتبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت "دوای ئەوەی شەوی رابردوو زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیس كە كێشەیەك لە ماڵێكدا هەیە مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردو گەیشتە شوێنی مەبەست دەركەوت كە كوڕێك تەقەی لە باوكی كردووە و هەڵاتووە".
دەشڵێت "پۆلیسی فریاكەوتن گەڕان بەدواداچوونەكانی دەستپێكردو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر دوو تاپرداكە بە تۆمەتبار بووە".
پۆلیس ئاماژەی بەوەش کردووە "تۆمەتبار (م ، غ ، ك) لەدایكبووی 1988 كە فیشەكێكی بە چەكی جۆری تاپڕ بەباوكییەوە ناوە ، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكراوەتەوە" و باس لەوەش دەکات "لەئێستادا باوكی تۆمەتبار بریندارە و لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە".

بیروڕا