عیراقی
گرووپێکى چەکدار هەڕەشەی گوێ بڕینی مستەفا کازمی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
گرووپێکى چەکدارى بە مانۆڕى سەربازى لەنێو بەغدا، داواى دابەزینى نرخى دۆلار بۆ نرخى پێشوو دەکەن و، بەشێوەى نا راستەوخۆش هەڕەشە لە هەرێمى کوردستان دەکەن.
ئەو گروپە چەکدارییە بەناوى "ربعوڵڵا" خۆیان ناساندووە، لە بەیاننامەیەکدا هۆشدارى لە دواخستنى پەسەندکردنى پرۆژە یاساى بودجە دەکەن لە پێناو بەرژەوەندى تایبەتى کە مەبەست لێى هەرێمى کوردستانە.
گروپەکە، بە بەرزکردنەوەى وێنەى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عیراق، کە وێنەى پێڵاوێکیان خستۆتەسەرى بە شەقامەکانى بەغدا دا هاتوچۆیان کرد، لە وێنەیەکدا دەرکەوتووە ئەو چەکدارانە هەڕەشەی گوێی بڕینی مستەفا کازمی دەکەن.
ئەو گروپە چەکدارییە یەکێکە لە گرووپە چەکدارییە شیعەکانى نزیک لە ئێران.
هـ.ع