کوردستانی
راگەیەندراوێکی بەپەلە لە وەزارەتی پەروەردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەوامی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی جگە لە پۆلی 12، تاوەکو 8ی نیسانی 2021 راگرت.
ئەمەش دەقی بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە:
پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی کۆرۆنا لە رێکكەوتی 1 ی 3 ی 2021، وە لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ پێنج شەممە رێککەوتی 25 ی 3 ی 2021، بەرێزان ( وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان ) ، لەبەر زیادبوونی رێژەی تووشبوون ومردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئاماژە بە هەڵسەنگاندنی تەندروستی، بریاردرا :
1 - جگە لە قۆناغی 12ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حکومی - ناحکومی ) سەرجەم قۆناغەکانی دیکەی خوێندن دەوام تا رێککەوتی 8 ی 4 ی 2021، تەنها بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەکانی (20) نمرەی نوسینەکی لە قوتابخانە حکومییەکان و تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لە قوتابخانە ناحکومییەکان دەبێت . پاشان لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ دۆخی تەندروستی دەکرێتەوە.
2 - هەموو ئەو قوتابخانە حکومیانەی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەی(20) نمرەی نووسینەکیان کردووە دەوامیان تا 8ی 4ی 2021، رادەگیرێت .
راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
25 ی 3 ی 2021