کوردستانی

زانکۆی گەرمیان: رۆژی یەکشەممە دەوامی خوێندن دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانکۆی گەرمیان: رۆژی یەکشەممە دەوامی خوێندن دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان، ئاشکرایدەکات لە رۆژی یەکشەممە 28ی ئازاری 2021، دەوامی خوێندن لە تەواوی بەشەکانی بەیانیان و ئێوارانی زانکۆکە دەستپێدەکاتەوە.

زانکۆی گەرمیان، لە ئاگادارینامەیەکدا ئاگاداری خوێندکارانی  سەرجەم کۆلێج و بەشەکانی بەیانییان و ئێوارانی زانکۆی گەرمیان دەکاتەوە، رۆژی یەكشەممە 28ی ئاداری 2021، دەوامی ئاسایی لە نێوکەمپی زانکۆکە دەستپێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی شەممە 27ی ئاداری 2021، بەشە ناوخۆییەکان بە رووی خوێندکاراندا کراوە دەبن.

زانکۆی گەرمیان، دەکەوێتە قەزای کەلار-ی ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، کە لەساڵی 2010ەوە زانکۆکە بنیاتنراوە و چەن بەشێکیشی لە قەزای خانەقین-ە.
Qaiwan
Qaiwan