کوردستانی
لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی زیادە بەسەر هاوڵاتییاندا روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراک لە سلێمانی ئاشکرای کرد بەشە خۆراکی زیادە بۆ مانگی رەمەزان دەدرێت بە هاوڵاتییان، ئاماژەی بەوەشکرد لە ئێستادا بەشەخۆراکی بەشی یەک مانگی 2ی 2021 بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت.
شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراک لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا بەشەخۆراکی بەشی یەک مانگی 2ی 2021 بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت".
لەبارەی ئەوەی بۆ مانگی رەمەزان بەشەخۆراکی زیادە دابەش دەکرێت شەوکەت محەمەد وتی "چاوەڕوانی وەزارەتی بازرگانی عیراقین، چونکە دوێنێ رایگەیاند کە بەشە خۆراکی زیادە بۆ مانگی رەمەزان دەدرێت بە هاوڵاتییان کە لە ئارد و خۆراکی دیکە پێکهاتووە".
س.س