کوردستانی

43 هەزار ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


43 هەزار ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئاشکریکرد بڕیارە کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا بگاتە عیراق، ئاماژەی بەوەشکرد لەو کاروانە ڤاکسینە پشکی هەرێمی کوردستان 43 هەزار ژەمە ڤاکسینە.

د. هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی " بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئاداری 2020 بڕی 336 هەزار ژەمە ڤاکسینی ئەسترازینیاکا بگاتە عێراق و پشکی هەرێمیشی تێدایە".

 جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە "پشکی پارێزگای سلێمانی لەو 43 هەزارەی کە بۆ هەرێمی کوردستان دانراوە بە نزیکەی 20 هەزار ژەمە ڤاکسینە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan