کوردستانی
عەبدوڵڵا ئۆجالان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ براکەیدا ئەنجامدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لە ئیمڕاڵییەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برای ئەنجامدا کە دوای ماوەیەکی کورت پەیوەندییەکی پچڕاوە.
لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی یاسایی سەدە رایگەیاند "بنهماڵهكانی عهبدوڵا ئۆجەلان، خهیری كۆنار، حامیلی یهڵدرم، ڤهیسێ ئاتاش كه له ئیمڕالی زیندانیكراون لەلایەن داواكاری گشتی تورکیاوە بانگهێشتكران بۆ ئهوهی بتوانن لهگهڵ بنهماڵهكانیاندا پهیوهندیی تهلهفۆنی ئهنجام بدهن".
ئاماژە بەوەشکراوە "پەیوەندییەکە کە محەمەد ئۆجالان برای ئۆجالان ئەنجامی دا، دوای ماوەیەکی کورت پچڕاوە و بەردەوام نەبووە، هەروەها پەیوەندیی لەگەڵ حامیلی یەڵدرێم زۆر کورت بووە، بەڵام بەڕێز عومەر خەیری کۆنار و ڤەیسێ ئاتاش، لە دژی هەلومەرجی گۆشەگیریی، ئامادەی پەیوەندییەكە نەبوون و ئیدانەیان کرد و ئەنجامیان نەدا".
ئەوەش هاتووە "وەک دەزانرێت لە رۆژی 27ی نیسانی 2020ەوە هیچ زانیارییەک لە ئۆجالان دەست نەکەوتووە، لە چاوپێکەوتنی دوایی ئێمە کە پارێزەرەکانمان ئەنجامیاندا رۆژی 7ی تەموزی 2019 بوو، دواتر لە 14ی ئاداری 2021 لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەربارەی دۆخی تەندروستیی ئۆجالان هەندێک هەواڵ بڵاوکرانەوە، دوای ئەوە ئێمە بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستیی ئۆجالان داوای چاوپێکەوتنی رووبەڕوومان کرد کە مافێکی یاساییە، بەڵام هیچ وەڵامێکمان نەدراوەتەوە".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەمڕۆش بۆ زانینی دۆخی ئۆجالان، دیسانەوە هیچ ئاگاییەکمان دەست نەکەوت، سەردانی ئێمە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان لە بەندیخانەی ئیمڕاڵی بەردەوام دەبێت، ئەوەندەی کە پەیوەندیی لەگەڵ ئۆجالاندا کراوە، وتراوە کە بەجێگەنەهێنانی ئەو داواکارییە، قبوڵ ناکرێت و ئەوەی خستووەتەڕوو کە ئەمە دوور لە یاسایە دواتر پێوەندییەکە پچڕا".
س.س