کوردستانی
لە گەرمیان پۆلیسێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد، بەیانی ئەمڕۆ پۆلیسێک لە کەلار بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستداوە.
.
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (عەلی سەعید میران) لەدایکبووی 1962، پیشە پۆلیسی سنور دانیشتووی قەزای کەلار، هێنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار، کەبەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو".
راشیگەیاند "بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەماڵی خۆیان دەستکاری کارەبای کردووە و، لەئەنجامدا کارەبا گرتویەتی و گیانی لەدەستداوە". وتیشی، "لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە".
.
ە.ع