کوردستانی

"هەر کەسێک پارە لە مزگەوتەکان کۆبکاتەوە قۆڵبڕ و ساختەچییە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"هەر کەسێک پارە لە مزگەوتەکان کۆبکاتەوە قۆڵبڕ و ساختەچییە"

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی گەرمیان رایدەگەیەنێت، هەر کەسێک لە مزگەوتەکانەوە بەناوی درووستکردنی مزگەوت پارە کۆبکاتەوە قۆڵبڕ و ساختەچییە و ئەدرێتە دادگا.

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی گه‌رمیان، لە روونکردنەوەیەکدا ئاشکرایکردووە "ئه‌وانه‌ی له‌ رۆژانی هه‌ینی یان رۆژانی تر، پاره‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌‌ یان به‌رماڵ دائه‌خه‌ن له‌ مزگه‌وته‌كان به‌ناوی دروستكردنی مزگه‌وت، كه‌سانی قۆڵبڕن و ساخته‌چین، چونكه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌".

لە روونکردنەوەکەدا، ئەوەشهاتووە "ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ با نه‌تانخه‌ڵه‌تێنن، ئه‌وقاف و دادگایان لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌، با فێل له‌خه‌ڵكی ئیماندار و دڵسۆز نه‌كه‌ن".

بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئاشکراشیکردووە "ئێمه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی گه‌رمیان، هه‌ر خێرخوازێك بیه‌‌وێت مزگه‌وت دروستبكات داوای لێده‌كه‌ین له‌ دادگا به‌ڵێننامە بدات (تعهد) پاره‌ له‌ مزگه‌وته‌كان كۆنه‌كاته‌وه‌".

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan