کوردستانی

ئاماری قوربانییانی ئه‌مڕۆی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری قوربانییانی ئه‌مڕۆی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق
مه‌ودا میدیا-

كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12 خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا و زیقار كوژراون، هاوكات كۆمسیۆنه‌كه‌ داوای راگرتنی توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌كات.

كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عیراق رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26ی كانونی دووه‌می 2020 له‌ به‌غدا 9 خۆپیشانده‌ر و له‌ زیقار 3 خۆپیشانده‌ر كوژراون، 230 كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان برینداربوون، 89 خۆپیشانده‌ریش ده‌ستگیركراون".

كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عیراق داوای  راگرتنی توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌كات.

له‌ دوو رۆژی رابردوودا سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردن و كۆتایی هێنان به‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق به‌ڵام خۆپیشانده‌ران سورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ خۆپیشاندانه‌كان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا




News

بەم شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ دیسپراکسیا بکە

لەلایەن دێرین مەحمود


News

کەرکوک لە چاوەڕوانیی رۆتیندا

لەلایەن هیوا محەمەد