عیراقی
پەرلەمانی عیراق وادەی کۆبوونەوەی لەسەر بودجە دیاریکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رۆژی یەکشەممە 28ی ئاداری 2021ی وەک رۆژی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی دیاریکرد.
ئەنجومەنەکە، لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "پاش خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، رۆژی یەکشەممە دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق دەدرێت".
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی وەکو کاتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە دیاریکردووە.
ئەمەش دەقی نوسراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە