کوردستانی
دەستبەدابەشکردنی مووچەی خاوەنپێداویستی تایبەت دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رۆژی یەکشەممە لە گەرمیان دەستبەدابەشکردنی مووچەی خاوەنپێداویستی تایبەت دەکرێت و بەپێی لیستێک لە ماوەی سێ رۆژدا مووچەی تەواوی ئەو چینە دابەشدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری کۆمەڵایەتیی گەرمیان، لە رێگەی راگەیەندراوێکەوە ئاشکرایکرد "لەگەڵ دەستپێکی یەکەم رۆژی دەوام لەساڵی نوێی کوردیدا، ڕۆژی یەکشەممە 28ی 3ی 2021، مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکانی گەرمیان لە کەلار و کفری دابەشدەکرێت".
داواشدەکات، خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان بەپێی لیست و وەجبەی ناوەکان سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
بەپێی خشتەی بڵاوکراوەی بانکی شێروانە لە کەلار، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداری خاوەنپێداویستییە تایبەتییەکانی سنوری شاری کەلار، رۆژی یەکشەممە وەجبەی یەک تا هەشت مووچە وەردەگرن و، رۆژی دووشەممە وەجبەی نۆ و، رۆژی سێشەممە دوو مووچەکان مووچە وەردەگرن.
ه.ع
.