کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە قایمقامیەتی قەزای کفری-یەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامیەتی قەزای کفری، دەنگۆی گواستنەوەی دانانی کارگەی ئاسن لە قەزاکەوە بۆ شوێنێکی تر رەتدەکاتەوەو رایدەگەیەنێت، کارگەکە تەنها لە کفری دادەنرێت.
قایمقامیەتی کفری، لەڕێگەی روونکردنەوەیەکەوە، ئاشکرایکردووە "سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باس لە گواستنەوەی کارگەی ئاسن بۆ دەرەوەی قەزای کفری دەکرێت، لێرەوە پێتان رادەگەیەنین کە بڵاوکردنەوەی هەر دەنگۆ و بڵاوکراوەیەک لەوبارەیەوە دوورن لە راستییەوە".
لە روونکردنەوەکەی قایمقامیەتی قەزای کفری، ئەوەشهاتووە "هێشتا رێکارە یاساییەکانی دامەزراندنی یان درووستکردنی هیچ کارگەیەکی ئاسن لەسنورەکە تەواو نەبووە، پاشان لەکاتی تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان بۆدانان یان دروستکردنی هەرکارگەیەک لەوبارەیەوە، لەو شوێن و جێگەیەدەبێت کە وەبەرهێن خۆی و فەرمانگە پەیوندیدارەکان دیاری دەکەن یاخود بەهۆی گونجاوییەوە هەڵیدەبژێرن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەپێی هەڵسەنگاندنەکان ئەو شوێنەی کەدیاریکراوە دەکەوێتە پشت بانزینخانەی گوندی وەلی هەیەر، ئەمەش بەهۆی چەند هۆکارێكی گونجاو و لەبارو هەبوونی ئاوی ژێر زەوی پێویست و، نزیکی لە تاوەری کارەبا و، چەند هۆکارێکی ژینگەیی".
ه.ع