عیراقی
کۆبوونەوەی لوتکەی عیراق و میسر و ئوردن دواخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە 27ی ئاداری 2021 کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و شا عەبدوڵڵای دووەم، پاشای ئوردن لە بەغدا بەڕێوەبچێت، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "لوتکە سێقۆڵییەکەی بەغدامان بۆ داهاتوویەکی نزیک دواخست، بەهۆی هاوخەمیمان بۆ میسر بە هۆکاری روودانی رووداوی شەمەندەفەرەكانەوە کە دوێنێ هەینی روویدا و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هەرسێ وڵاتەکە، بەڕێوەدەچێت بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لوتکەی ئەو سێ وڵاتە".
س.س