کوردستانی
ئەمشەو موسڵمانان یادی شەوی بەرات دەکەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
جێگری سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەمشەو شەوی بەراتە، ئاماژە بەوەشدەکات لەو شەوەدا چەندین مەراسیمی جیاواز بەڕێوەدەچێت.
عەتا پێنجوێنی، جێگری سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو کە دەکاتە 27 لەسەر 28ی ئاداری 2021 شەوی بەراتە، چەند مەراسێمێکی جیاواز لەم شەوەدا بەڕێوەدەچێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەم شەوەدا لە بەشێک لە مزگەوتەکاندا مەراسیم بەڕێوەدەچێت و قورئان دەخوێندرێت و نزا و پاڕانەوەی تایبەت بەو شەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام مەرجیش نییە لە هەموو شوێنێک یادەکە بکرێتەوە".
س.س