کوردستانی

"هەرێمى کوردستان پابەندى رێککەوتن نەبێت تەواوى مافەکانى لە بەغداوە دەبڕدرێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


 "هەرێمى کوردستان پابەندى رێککەوتن نەبێت تەواوى مافەکانى لە بەغداوە دەبڕدرێت"
 مەودا میدیا- 
 
ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ 27ى ئادارى 2021، شاندى هەرێمى کورستان سەردانى بەغدا دەکات، ئاماژە بەوەشدەکات ئەگەر هەرێمى کوردستان پابەندى رێککەوتنەکان نەبێت، ئەوە تەواوى ماف و شایستە داراییەکانى دەبڕدرێت.
 
هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق، بە مەودا میدیاى وت "لە بەرنامەى کارى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق دایە، سبەى ئەنجومەنەکە لەسەر بودجەى گشتى عیراق کۆبوونەوە بکات".
 
سەبارەت بە سەردانى شاندى هەرێمى کوردستانیش بۆ بەغدا، وتیشی "ئەمڕۆ شاندەکە سەردانى بەغدا دەکات" و هەرێم کەمال ئاغا دەڵێت "بڕگەیەکى نوێ زیادکراوە بۆ پرۆژە یاسای بودجە، ئەویش ئەگەر حکومەتى هەرێمى کوردستان پابەند نەبوو بە رێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغداوە، ئەوە تەواوى ئەو ماف و شایستە داراییانەى هەیەتى لە بەغداوە دەبڕدرێت". 
 
ئەو ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق ئاماژەی بەوەش کرد"لەسەر ئەوە تێبینییەک هەبوو، ئومێدەکەین لە گفتوگۆکانى ئەمجارەى سەردانى شاندى هەرێم بۆ بەغدا بتوانرێت رێککەوتنێک یان تیگەیشتنێکى باش هەبێت بۆ تێپەڕاندنى پرۆژە یاسای بودجە".
 
هـ.ع
Qaiwan
Qaiwan