کوردستانی

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری نوێ دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری نوێ دەدات
مەودا میدیا-

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ئایندەیەکی نزیکدا لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ دەدات، ئاماژە بەوەشدەکات دەبێت رێکارەکان گۆڕانکاری بەسەردا بێت. 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئێمە لەگەڵ داخستنی هیچ سێکتەرێکدانین، چونکە بارودۆخەکان لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و لە دوو رۆژی رابردوودا هیچ کەس بە کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستنەداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دەبێت رێکارەکان گۆڕانکاری بەسەردا بێت، چونکە دەبێت ئێستا ئەرکی خۆپارێزی بکەوێتە سەر هاوڵاتییان و ئەرکی دابینکردنی ڤاکسینیش بکەوێتە سەر حکومەت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan