کوردستانی

لە گەرمیان گەنجێک خوشکێکی خۆی کوشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە گەرمیان گەنجێک خوشکێکی خۆی کوشت

مەودا میدیا- 

لە قەزای کفری گەنجێک خوشکێکی خۆی کوشت و بەپێی وتەی پۆلیسی گەرمیانیش گەنجەکە هەڵهاتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 27ی ئاداری 2021، لە گوندی چەوری سەر بە ناحیەی نەوجول لە قەزای کفری، گەنجێک خوشکێکی خۆی بە فیشەک کوشتووە".

پۆلیس، دەشڵێت "ژنەکە ناوی (ه . م . ک )ەو لەدایکبووی 1996ەو دایکی دوو منداڵە، لەئێستادا تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە".

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، ئاشکرایکرد "تۆمەتبارەکە هەڵهاتووەو بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووەو گەڕان بەدوای تۆمەتبار دەستیپێکردووە".

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan