کوردستانی
"مه‌ترسى وشكه‌ساڵى له گه‌رمیان هه‌یه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- هەردی عوسمان
شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شوهه‌وا له گه‌رمیان ئاشكرایده‌كات، ئه‌گه‌رى وشكه‌ساڵى له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنوره‌كه هه‌یه.
سیروان ساڵح، شاره‌زایی بوارى كه‌شوهه‌وا، به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له چەند ناوچەیەکی گەرمیان ئەگەری وشکەساڵی کشتوکاڵی هەیە، وەک ناوچەکانی باشووری گەرمیان و ناوەڕاستی گەرمیان". ئه‌وه‌شى وت " باشووری گەرمیان وەک کفری و سلێمانبەگ و جەبارە و قەرەتەپه و جەلەولاو خانەقین و نەفتخانە، ناوەڕاستی گەرمیانیش وەکو ناوچه‌كانى قۆرەتوو کەلار رزگاری و باوەنور و نەوجول و خان و دوزخورماتوو".
شاره‌زاكه‌ى بوارى كه‌شوهه‌وا، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو "له‌و ناوچانه‌دا ئه‌گه‌رى وشكه‌ساڵى سه‌دا 90 ه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد " ناوچه سنورییەکانی رۆژهەڵاتی گەرمیان و بناری بەمۆ و بەشێک لە باکووری گەرمیان و سەنگاو و ناوچەکانی داریخله و کوردەمیر و عەلییان و هەوارە رەقە کێشەی نییه".
كشتوكاڵ له گه‌رمیان وه‌كو گه‌نم و جۆ، به‌گشتى پشت به ئاوى باران ده‌به‌ستێت، ئه‌مساڵیش به‌هۆى كه‌مى رێژه‌ى بارانبارینه‌وه گرفتى گه‌وره بۆ ئه‌و كه‌رته دروستبووه.