کوردستانی

هەواڵێکی گرنگ لەسەر ئۆتۆمبێلی مەلیکە و هاوشێوەکانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی گرنگ لەسەر ئۆتۆمبێلی مەلیکە و هاوشێوەکانی

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، درێژکردنەوەی ماوەی پشکنینی ئۆتۆمبێلی مەلیکە و بێ سەرەتای، تاوەکو سەرەتای مانگی داهاتوو درێژکردەوە، ئاماژە بەوەشدەکات هەر خاوەن ئۆتۆمبێلێک نەیەت بۆ پشکنین خۆی لە داهاتوودا بەرپرس دەبێت لە هەر بڕیارێک لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانە دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "ئاگاداری خاوەنی سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان، بێ تابلۆکان، هەڵگرانی تابلۆی ئەوروپی و مەنەفێست دەکەینەوە، کەوا بڕیاری پشکنینی ئۆتۆمبێلەکان درێژکرایەوە بۆ پێنج رۆژی دیکە واتا لە رێکەوتی 2021/3/28 تاکو 2021/4/1".

دەشڵێت "خاوەنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە دەتوانن لەو ماوەیە سەردانی سەنتەری پشکنین بکەن لەبارەگای هاتوچۆی هەولێر، رۆژانە لەکاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ تاکو 6ی ئێوارە".

 هاتوچۆی هەولێر، جەختدەکاتەوە "هەر کەسێک دوابکەوێت سەردانی بنکەی پشکنین نەکات، خۆی بەرپرسیار دەبێت لەهەر بڕیارێک کە لە داهاتوو بدرێت سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلانە".

لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی بەرچاوی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بوونی هەیە کە زۆرینەیان ئۆتۆمبێلی جۆری مەلیکەن، وەزارەتیی ناوخۆیی حکومەتیی هەرێمی کوردستان، وەک سەرەتایەک بۆ تۆمارکردنیان دەستیکردووە بە پشکنین بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەو کۆکردنەوەی زانیاری لەسەریان.

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan