کوردستانی
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ھەڵكشانە و مردن ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاندووە.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، زۆرترین ژمارەی تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە و ژمارەیەکی زۆریش داخڵی نەخۆشخانەكان کران و قەرەوێلەکانی بەشی چاودێری چڕ خەریکە پڕ دەبێتەوە و جێگا نامێنێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەداخەوە، بەهۆی پابەند نەبوون بە بڕیارەکان و رێنماییەكانی تەندروستی، دوای تێپەڕینی چوار مانگ و لەم ساڵدا بۆ یەکەمجار مردن بەهۆی کۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند و تەنها تا کاتژمێر 12 شەوی رابردوو 11 مردن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا".
س.س